بسم الله الرحمن الرحيم


به‌ بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا (درودو سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عیراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.

هیوادارم ئه‌و بۆنه‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ هانده‌رێكی تر بۆ چەسپاندنی هه‌موو واتا روحییه‌ به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌ دادوه‌ری و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتری خۆشویستن و رێز له‌ یه‌كتری گرتن، ڕیسواییش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی بمێنێتەوە كە بە ناوی ئایین دڕندەترین ڕەفتاریان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە و هەوڵی تێكدانی بنەما پیرۆزەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەدەن.

ئومێد دەكەم ئەو بۆنە پیرۆزە دەرگەی خێر و خۆشی بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەكە بكاتەوە و كۆتاییش بە زوڵم و توندڕۆیی و داگیركاری بێت و وڵاتەكەمان لە ئاسوودەیی و بەختەوەریدا بژییت.

والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته

مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11ی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1437ی كۆچی
22ی كانوونی یەکەمی 2015ی زاینیی

 

 

 

 

 

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

وانك لعلی خلق عڤیم

به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (د.خ) گه‌مترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و موسڵمانانی كوردستان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم ئه‌م یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی خۆشی و شادی بۆ گشت موسڵمانان و وه‌دیهاتنی خه‌ونه‌كانیان.

ئه‌مڕۆ له‌ كوردستانێكی ئارام بۆ پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌و ئایینه‌ جیاكان، هه‌موومان یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و مرۆڤه‌ی په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كسانی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی دنیا هێنا و جیهان و مرۆڤایه‌تی له‌ ژێرده‌سته‌یی و كۆیلایه‌تی و نا عه‌داله‌تی رزگار كرد.

یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی فه‌خری كائینات له‌ناو كورددا مێژووییه‌كی دوور و درێژی هه‌یه‌و هه‌میشه‌و به‌ به‌رده‌وامی ئێمه‌ی كورد ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه‌مان به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان زانیوه‌و به‌ گه‌رم و گوڕییه‌وه‌ پێشوازیمان لێی كردووه‌، بۆیه‌ ئاواته‌خوازم ئه‌م یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی خۆشی و شادی بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان به‌ تایبه‌تی و هه‌موو لایه‌كمان بتوانین به‌ ئاشتی و ئارامی بژین و درێژه‌پێده‌ری په‌یامی یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌ژیان بین.

دووباره‌ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان (د.خ) له‌ هه‌موومان پیرۆزبێ

كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی